وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی بەرپرسێكی باڵای پەكەكەی لەشەنگال ڕاگەیاند

جیهان 25/02/2020


وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند كە لەئەنجامی ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی میت و سوپای توركیا لەشەنگال توانیومانە لەڕێگەی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانمانەوە بەرپرسی ناوچەی كەركوك و شەنگالی پەكەكە بەناوی (سەبری تۆری ) كە لەنێو پەكەكە بە یەحیا دومان ناسرابوو لەناوبەرین.
وەزارەتی بەرگری توركیا ڕاشیگەیاندوە كە ناوبراو لەساڵی 1994 وە پەیوەندی بەپارتی كرێكارانی كوردستانەوە كردوە و ساڵی 2019 بۆتە بەرپرسی ناوچەی كەركوك وشەنگالی پەكەكە و یەكێك بوە لەوانەی كە لەكەمپەكانی ڕاهێنانی پەكەكەدا ڕاهێنانی بەچەكدارە نوێیەكانی ئەو پارتە كردوە.