چین لەدۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا نزیك دەبێـتەوە

جیهان 25/02/2020


باڵیۆزی چین لەڕوسیا ( زهانك هانوی)  لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە لەدوای ئەو ئەو تاقیكردنەوانەی كە شارەزایان و زاناكانی بوای پزیشكی لە چین ئەنجامیانداوە بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا خۆشبەختانە گەشتونەتە ئەنجامێكی باشی ئەرێنی و  لەماوەیەكی نزیكدا و لەمانگی شوباتدا هەواڵی خۆش بەچین وبەجیهانیش دەدەین لەبارەی دۆزینەوەی ڤاكسینی نەخۆشیەكە.
ناوبراو دەشڵێـت لەئێستادا ڤاكسینەكە لەقۆناغی كۆتاییدایەو تەنها كۆتا تێست ماوە كە بۆ ڤاكسینەكە ئەنجام بدرێـت لەدوای ئەو تێستە ئیتر ڤاكسینەكە بەتەواوەتی لەژێر چاودێری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكەوێـە بازارەوەو بەهەمو جیهاندا دابەش دەكرێـت ، ئیتر پێویست ناكات جیهان بەو شێوەیە لەم ڤایرۆسە بترسێت .