عیراق .. داوای راگرتنی بۆنە فراوانەكان دەكرێت

عێراق 25/02/2020


چاودێر: سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی سونەكان، جەخت دەكاتەوە، بۆ رێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا، پێویستە كۆبونەوەو بۆنە جەماوەریەكان رابگیرێن.

سامەڕایی سەرۆكی هاوپیەمانی نیشتمانی سونەكان، لەلێدوانێكدا، رایگەیاندوە:" پێویستە تەواوی ئەو بۆنەو كۆبونەوانەی كە جەماوەرین و ملیۆنین رابگیرێن".

رونیشكردوەتەوە:" ئەمەش بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی وڵاتەكەمانە لە ڤایرۆسی كۆرۆناو دەبێت پیًَشوەخت خۆمان بۆ پاراستن لەو ڤایرۆسە ئامادە بكەین".