هاووڵاتیەكی عیراقی بەگومانی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی رادەستی نەخۆشخانە دەكات

عێراق 25/02/2020


چاودێر: لەپارێزگای موسەنای عیراق، هاووڵاتیەك بەگومانی تووشبوونی بەنەخۆشی كۆرۆناو سەرهەڵدانی نیشانەكانی، خۆی رادەستی نەخۆشخانەی پارێزكاكە دەكات.

وەسن عارف بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی موسەنا رایگەیاندووە:" هاووڵاتیەك بەگومانی ئەوەی نیشانەكانی تووشبوونی بەڤایرۆسەكە لەجەستەیدا دەركەوتووە، خۆی رادەستی نەخۆشخانەكەمان كردوە".

وتیشی:" تەواوی رێوشوێنەكانی بەرامبەر گیراوەتەبەرو لەژێر چاودێری تەندروستیدایە".