دەستگیركردنی بەرپرسێكی حەشدی عەشایەری لە ئەنبار

عێراق 24/02/2020


سەرچاوەیەكی سەربازی بڵاویكردەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ بەرپرسێكی حەشدی عەشایەری لەلایەن هێزێكی هاوبەشی سوپای ئەمریكاو دژە تێرۆری عیراقەوە دەستگیركراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزێكی هاوبەشی سوپای ئەمریكاوە هێزیكی سەر بە دەزگای دژە تێرۆری عیراقەوە هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی مەعد عوبێدی بەرپرسی فەوجی دووی هێزەكانی حەشدی عەشایەری و لەماڵەكەی خۆی لە ناحیەی بەغدادی سەر بە شارۆچكەی هیت دەستگیریان كردوە 
بەگوێرەی سەرچاوەكە هێزە هاوبەشەكە بە پەڕەشووت لەرێگەی فرۆكەوە دابەزیونەتە سەر ماڵی ئەو بەرپرسەی حەشدی عەشایەری و دەستگیریان كردوە.
سەرچاوەكە ئاشكرای كردوە دەستگیركردنی عوبێدی بە پشت بەستن بەو زانیاریانە بوە كە ئاشكرای كردوە ناوبراو یەكێك بوە لەو كەسانەی بەشداری كردوە لە هێرشە مووشەكێەكەی سەر بنكەی سەربازی " عین الاسد" لە شارۆچكەی بەغدادی كە تایبەتە بە هێزەكانی ئەمریكا وهیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.
پێشتریش لە مانگی كانونی یەكەمی رابردوو لە هێرشێكی هاوشێوەدا نەسیر عوبێدی فەرماندە لە هێزەكانی حەشدی عەشایەر لەلایەن هێزێكی هاوبەشەوە دەستگیركرا.
مەعد عوبێدی یەكێكە لە سەرۆك هۆزەكانی عوبێدی لە پارێزگای ئەنبار .