بەهای تمەن بە ڕێژەیەکی سەرسوڕهێنەر دابەزی
چاو‌دێر
بە هۆی تۆمەتبارکردنی ئێران بە سپیکردنەوەی پارە و هاوکاریکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان، ئێرن لە لایەن گرووپی FATA خرایە لیستی ڕەشەوە کە تایبەتە بە چاودێریی دارایی، بەهای تمەن سەرسوڕهێنەرانە دابەزی و نرخی هەر دۆلارێک ١٥ هەزار تمەنی تێپەڕدنووە.
ئاژانسی هه‌واڵی "بی بی سی" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له بازاڕی بۆرسه‌ی تاران نرخی هه‌ر دۆلارێك 15 هه‌زار و 200 تمه‌نی تێپه‌ڕاندووه.
هه‌فته‌ی رابردوو نرخی یه‌ك دۆلار له بۆرسه‌ی تاران 13 هه‌زار و 130 تمه‌ن بوو و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌های تمه‌ن له‌وه زیاتر دابه‌زێت.
بی بی سی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، هاووڵاتییانی ئێرانی به لێشاو ڕوویان كردووه‌ته نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو و تمه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن به دۆلار بۆ ئه‌وه‌ی هێنده‌ی تر زیانمه‌ند نه‌بن له دابه‌زینی به‌های دراوه‌كه‌یان.