حیزبە کوردستانیەکان لەهەولێر کۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدەن

کوردستان 23/02/2020

بڕیارە سبەی لەشاری هەولێر، حزبە کوردستانیەکان کۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوەو گرنگ ئەنجام بدەن سەبارەت بە بەشداریی کورد لە حکومەتەکەی عەللاوی.

لەوبارەیەوە، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا دوای کۆبونەوەی سەرکردایەتی، رایگەیاند: بافڵ تاڵەبانی و وەفدێکی یەکێتی سبەینێ بەشداری ئەو کۆبونەوەیەی هەولێر دەکەن و لەوێ بڕیاری گرنگ لەسەر چۆنێتی بەشداری کورد لە حکومەتی عێراقدا دەدرێت.

هاوکات راشیگەیاند: بەشداری هەندێ کورد لەو حکومەتەدا، بە ناوی سەربەخۆوە لای ئێمە قبوڵ کراو نیە.