لەترسی كۆرۆنا هەفتەیەك كرایە پشوو
چاودێر:
بەهۆی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەچەند پارێزگایەكی ئێران بۆ ماوەی هەفتەیەك پشوو رادەگەیەنرێت.
وەزارەتی تەندروستی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوە و تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریانداوە لە 10 پارێزگای ئێران لە زانكۆ و خوێندگەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك پشوو بێت.
ئەمە لەكاتێكدایە بەپێ میدیاكان بێت، تائێستا 18 كەس لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.