ئەردۆغان بە زمانی خۆی ئاشكرای دەكات سوپای ناردوە بۆ لیبیا

ڕاپۆرت 23/02/2020


رەمەزان شێخانی
ووردە ووردە سەرە داوی سیاسەتەكانی توركیا لە لیبیا ئاشكرا دەبن و بە لێدوانی راستەوخۆی ئەردۆغان ئەو سیاسەتانە ئاشكرا دەبن 
بۆ یەكەمین جار رۆژی شەممە بە ئاشكرا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند سوپای نیشتیمانی سوریایی رەوانەی لیبیا كردوە تا لەدژی سوپای نیشتیمانی لیبیا و خەلیفە حەفتەر بجەنگن.
ئەردۆغان راشیگەیاند ژمارەیەك سەربازی تورك لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا كوژراون.
سەرۆكی توركیا لە وتارەكەیدا ئاشكرای كرد ئێمە رۆشتین بۆ لیبیا تا دژی هێزەكانی خەلیفە حەفتەر بجەنگین و ئێمە بەهێزەكانی سوپای نیشتیمانی بەردەوامین،لەو جەنگەدا ژمارەیەك سەربازی تورك كوژراون بەڵام سەدان سەربازی لایەنگری حەفتەرمان كوشتوە لە لیبیا.
ئەردۆغان بەرگری لە جموجۆڵە هەرێمایەتیەكانی وڵاتەكەی كردو بەگرنگی وەسفكرد باسی لەوەكرد ئەوان هێزیان رەوانەی لیبیا وسوریا و دەریایی سپی ناوەراستكردوە 
تەئكیدیشی كردەوە ئەگەر ئەو كارەیان نەكردایە لە دوارۆژدا وڵاتەكەی باجێكی قورسی دەدا و ئاكامێكی خراپی لێدەكەوتەوە .وتیشی سوپای توركیا لەهەموو جێگەیەك هەیە.
چاودێرانی سیاسی رایانگەیاندوە داننانی بە ئاشكرای ئەردۆغان سەبارەت بە دەستێوەردانی سەربازی لە لیبیا بە رووبەروبونەوەی بریارەكانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی و بریارەكانی كۆنگرەی بەرلین دادەنرێت كەداوای راگرتنی رەوانەكردنی هێزی بیانی دەكەن بۆلیبیا و دەست وەرنەدەنە كاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە. 
بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ لە لیبیا 5 ئەفسەری سوپای توركیا لە تەرابلوس كوژراون .
سەرچاوەكانی هەواڵ لە لیبیا تەئكیدیان كردوەتەوە بەهۆی بۆردومانكردنی بەندەری تەرابلوس لە 18ی ئەم مانگە دوو ئەفسەری توركیا و وەرگێرێك كوژراون كە یەكێك لە ئەفسەرەكان پلەیەكی باڵای سەربازی هەیە
سكای نیوز