یەكێك لەگەورەترین هێزەكانی شیعە دەنگ بەعەلاوی نادات

عێراق 22/02/2020


چاودێر: هاوپەیمانی فەتح رەتیدەكاتەوە  دەنگ بە  كابینەی محەمەد تەوفیق عەلاوی  كاندیدی سەرۆك وەزیرانی بدەن ،ئەگەر بێتوو داواكانی خەڵك جێبەجێ نەكرێت.

سەرچاوەیەكی تایبەت لەهاوپەیمانی فەتح رایگەیاندوە:" بەهیچ شێوەیەك دەنگ بە كابینەی محەمەد تەوفیق عەلاوی نادەن، ئەگەر بێتوو داواكاریەكی جەماوەر جێبەجێ نەكات و كاندیدەكان بەپێی ویستی خەڵك نەبێت".

جەختیشكراوەتەوە:" مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان جەختیكردوەتەوە  دەبێت هەموو پێكهاتەی كابینەكەو بەرنامەو هەوڵەكانی رەزامەندی جەماوەر بێت".