سلێمانی .. دەست بەسەر دەمامكی بەسەرچوودا دەگیرێت

کوردستان 22/02/2020

ده‌ستگیرا به‌سه‌ر برێكی زۆر ده‌مامكی به‌سه‌رچودا

دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتی ئێران هاوڵاتیان هه‌وڵیان ده‌دا بۆ وه‌ده‌ستخستنی ده‌مامك بۆ خۆپارێزی، به‌شێك له‌و كه‌س و بازرگانانه‌ی ئه‌وه‌یان به‌هه‌ڵزانیوه‌و ده‌ستیان داوه‌ته‌ گران فرۆشی و فرۆشتنی ئه‌و ده‌مامكانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر چون.

لیژنه‌كانی به‌دواداچونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان له‌ به‌دواداچونێكیاندا ئه‌مرۆ (شه‌مه‌ 22-2-2020) سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكیان كردوه‌، له‌سه‌ردانه‌كاندا ده‌ستیان گرتوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌مامك كه‌ به‌سه‌ر چون.


لێره‌وه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كاتێك ده‌مامك ده‌كرن ئاگاداری به‌سه‌رچون بن، ئه‌و هاولاتیانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردودا له‌ سلێمانی ده‌مامكیان كریوه‌ سه‌یری رێكه‌وته‌كه‌ی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌سه‌رچوو بو بیگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ لێیان كریوه‌و رێكاری یاسایش بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی ده‌خه‌ڵه‌تێنن.

راگه‌یاندنی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی