ئەمریكا چەكێكی بەهێز دەهێنێتە عیراق

عێراق 22/02/2020



چاودێر: وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بەشێوەیەكی رەسمی حكومەتی عیراقی ئاگادار كردوەتەوە كە سیستمی دژە موشەكی پاتریۆت دەهێنێتە عیراق.

كەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویكردوەتەوە:" وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بەشێوەیەكی رەسمی حكومەتی عیراقی ئاگادار كردوەتەوە كە سیستمی دژە موشەكی پاتریۆن لەسەربازگەی عەین ئەلئەسەد جێگردەكات".

رونیشكراوەتەوە:" هەربۆیە ئەمڕۆ چەند فڕۆكەیەكی بارهەڵگری ئەمریكا لەناو سەربازگەكە نیشتوونەتەوەو ئەگەری ئەوە هەیە كە ئەو سیستمەیان جێگركردبێت".

ئەو داوایەی ئەمریكا دوای هێرشە موشەكیەكانی ئێران دێت بۆ سەر سەربازگەی عەین ئەلئەسەد لەتۆڵەی قاسم سولەیمانیدا.