وەزیری تەندروستی: بۆ كۆرۆنا ئامادەكاری كراوە

کوردستان 22/02/2020


 وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان گوتی : هیچ كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا نەبووە.
سامان بەرزنجی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: هیچ كەسێك لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا نەبووە، هیچ گومان لێكراوێكیش نەخراوەتە ژێر چاودێریەوە.
گوتیشی :ئەو گەشتیارانەشی لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ.
راشیگەیاند رێوشوێنەكانیش گیراونەبەر بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە و ئامادەكاری پێویست كراوە.