چەمچەماڵ.. سەردانكردنی نەخۆشەكان ڕاگيرا

کوردستان 22/02/2020



بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری چەمچەماڵ و دەوروبەری دەكاتەوە، لەبەربەرژەوەندی گشتی و لەپێناو سەلامەتی و تەندروستییەكی باش بۆ هەموو لایەك سەردانیكردن بۆ لای نەخۆش بۆ نەخۆشخانەكانی چەمچەماڵ بۆ ماوەیەكی كاتی بەهەموو شێوەیەك قەدەغەكرا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ گوتی داوا لەهاوڵاتیان دەكەین لەبەر سەلامەتی خۆیان و نەخۆشەكان هاوكارمان بن و پابەندی بڕیارەكە بن.