لە كەلار دوازدە هاووڵاتی گەڕاوەی ئێران خرانەژێر چاودێریەوە

کوردستان 22/02/2020


قائیمقایەتی كەلار گوتی: لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەروێزخان تا ئێستا ١٢ هاوڵاتی كەلار و گەرمیان كە لە وڵاتی ئێران گەڕابوونەوە راگیراون.
قایمقامیەتی كەلار دا لە راگەیەنراوێكی گوتیشی : بەردەوام رێژەی هاوڵاتیان كە لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە و دەخرێنە ژێر چاودێری تەندروستی لە زیادبون دان.
دەشڵێت: هەوڵ دەدەن ئەو كەسە راگیراوانە ئەمڕۆ لە یەكێك لە ئوتێلەكانی شاری كەلار لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان جێگیر بكرێن.