سەردانكردنی نەخۆش لە سلێمانی قەدەغەكرا

کوردستان 22/02/2020

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانیكردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەكانی بۆ كاتێكی نادیار قەدەغەكرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گوتی: لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان سەردانی كردن بۆ كاتێكی نادیار قەدەغەكرا.
گوتیشی: بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەپێناو پاراستن و تەندروستیەكی باش بۆ هەموان سەردانی كرد بەهەموشێوەیەك قەدەغەكرا لەهەموو نەخۆشخانەكان.
راشیگەیاند لێرەوە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین پابەند بن و هاوكارمان بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هەمواندا.