لە سلێمانی نەخۆشی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە

تەندروستی 22/02/2020


سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوتی: تا ئێستا نەخۆشی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارنەكراوە، رێوشوێنەكان بۆ خۆپارێزی  و ڕێگرییە بە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە.
ئەو لێدوانەی لەكاتێكدایە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ ڕێوشوێنی توندیان لە خاڵە سنورییەكان لەگەڵ ئێران گرتووتەبەر بۆ ڕێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا و لە دەروازە سنوورییەكان پشكنین بۆ ئەو هاووڵاتیانە دەكرێت كە لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و دەخرێنە ژێر چاودێریەوە.