ئێران.. ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە
جیهان 22/02/2020
تەلەفزیۆنی رەسمیی ئێران ئەمڕۆ شەممە، لە زاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیەوە، رایگەیاند: 10 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و کەسێکی دیکەش بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیانی لەدەست داوە.
لە ئێستادا رێژەی توشبوان گەیشتۆتە 13 حاڵەت و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوو.