گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بۆ تاران ڕاگیران

کوردستان 22/02/2020

چاودێر

 

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاته‌، سەرجەم گەشتەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بۆ ئێران ڕاگیران.

بە گوێرەی نووسراوێك كە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرە، بڕیار دراوه‌ بە ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران تا ماوەیەكی نادیار.

پێشتریش لە هەرسێ مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ‌ و پەروێزخان‌ و حاجی ئۆمەران هاتن‌ و ڕۆیشتن بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران تا كاتێكی نادیار قەدەغە كرا.