حکومەتی هەرێم لەسەر دۆسیەی کچە هەشت ساڵانەکە ڕوونکردنەوە دەدات
چاو‌دێر
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یەندراوێكدا له‌باره‌ی كه‌یسی منداڵه هه‌شت ساڵانه‌كه‌ی هه‌ولێر كه ده‌ستدرێژیی كرابووه سه‌ر ئاشكرای كرد، ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره‌ی پێشتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوون ده‌ستگیر كراونه‌ته‌وه و چاوپۆشی له تۆمه‌تبارانی ئه‌م تاوانه ناكرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ته‌واوی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێردراون بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسی ڕووداوی منداڵه هه‌شت ساڵییه‌كه‌ی هه‌ولێر.
ئاشكراشی كردووه "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێكاری یاساییان به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆسێیه و تۆمه‌تباره‌كانی گرتووه‌ته به‌ر و ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره‌ی پێشتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوون، ده‌ستگیر كراونه‌ته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش چاوپۆشی له تۆمه‌تبارانی ئه‌م تاوانه قیزه‌ونه ناكرێت".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندیی به باوكی كچه‌كه‌وه كراوه و دڵنیا كراوه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵناكرێت كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكات، حكومه‌تیش وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه، هاووڵاتییان دڵنیاده‌كاته‌وه، كه تۆمه‌تبارانی ئه‌م دۆسیه له ڕێگه‌ی یاساوه سزا ده‌درێن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به پێشلكردنی مافی هاووڵاتییان و تێكدانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی نادرێت.