پەرلەمانی عێراق دەنگ بە کابینەکەی عەللاوی دەدات

عێراق 22/02/2020

چاودێر

 

پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی جێگری سەرۆکەکەیەوە بانگهێشتی پەرلەمانتارەکانی کردووە ڕۆژی دووشەممە دانیشتنی نائاسای بەڕێوە دەچێت و کارنامەی دانیشتنەکەش دەنگدان دەبێت بە کابینەی محەمەد تۆفیق عەللاوی.

 

حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات: ئەنجوومەنی نوێنەران پابەندە بە سازدانی دانیشتنێکی نائاسایی ڕۆژی دووشەممە بۆ بەخشینی متمانە بە حکومەتی داهاتوو، لەسەر بنەمای ئەو نامەیەی سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە، عادل عەبدولمەهدی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردووە.

 

کەعبی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر ئەو داواکارییە داوای دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم.

 

تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە ئاخۆ چ کوتلەیەک بەشداری لەو دانیشتنەدا دەکات یان بایکۆتی دەکات، بەڵام بە پێی لێدوانی بەرپرسانی کورد تا ێستا کورد لەسەر پۆستەکان ڕێکنەکەوتووە.

 

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو عادل عەبدولمەهدی نووسراوێلی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد کە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفەتەیە دانیشتنێک بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێ ئەنجام بدەن.