لێدوانێك لە‌بارە‌ی تاوانی دەستدرێژی کردنە‌سە‌ر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان لە‌ھە‌ولێر

کوردستان 21/02/2020

لەسەر رووداوی دەستدرێژیكردنە سەر كچێكی تەمەن 8 ساڵان لەلایەن دوو كەسەوە لە شاری هەولێر نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.


سەبارەت بە تاوانی قێزەونی دەستدرێژی کردنەسەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان کە ویژدانی هەموومانی بریندارکرد، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە و لەلایەن بەڕێز پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە دڵنیا کراوەتەوە کە رێکاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر. 

 تا ئێستا تاوانبارێک گیراوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ چەند گومانلێکراوێکی دیکە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە. 

هاوڵاتیانیش دڵنیا  دەکەینەوە کە هیچ نەرمی نواندن و چاوپۆشیکردنێک بەرامبەر تێوەگلاوانی ئەم تاوانە قێزەونە کە لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩دا روویداوە‌ قبوڵ ناکرێت.

سەمیر هەورامی
وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆک وەزیران