(چاودێر) نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 11 ئاشكرا دەكات

ئابوری 19/02/2020

چاودێر – تایبەت:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەینێ پێنجشەممە، تەنیا مووچەی وەزارەتی داد دابەشدەكات، هاوكات هێشتا،  فەرمانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغداوە نەدراوە.
لەوبارەیەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە، دراونەتە چاودێر، سبەینێ پێنجشەممە، 20ی شوبات، تەنیا مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی  وەزارەتی داد دابەش دەكرێت. 
هەر بەپێی زانیارییەكان، هەرچەندە پێشتار وا بڕیار بوو كە ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت، بەڵام بەهۆی چارەسەر نەبوونی كێشە تەكنیكیەكانی نێو وەزارەتی دارایی عێراق كە بەهۆی گۆڕینی چەند بەرپرسێكی وەزارەتەكەوەیە، هێشتا رەزامەندیەكە بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق نەنێردراوە.
لەزانیاریەكاندا، ئەوەشخراوەتەروو،" ئەگەر ئەمڕۆ یان سبەی رەزامەندیەكە بدرێت، ئەوە تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو، دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2019ی فەرمانبەران و خانەنشینان كۆتایی پێدێت".