لەبەرئەم هۆكارانەیە هەست بەسەرما دەكەیت

تەندروستی 19/02/2020


چاودێر: 
مرۆڤ  بونەوەرێكە خاوەنی پلەیەكی جێگیری گەرمی لەشە،لە نێوان(5/37-5/36 پلەی سەدی) وە ژیانی مرۆڤ دەكەوێتە مەترسی و توشبون بەنەخۆشی،بە بەرزبونەوەو نزمبونەوەی  پلەی گەرمی لەش، هەستكردن بەسەرما لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەك بە بەردەوامی زیاد لەسنور هەستت بەسەرماكرد ئاماژەیە بۆ توشبون بەچەند كێشەیەكی تەندروستی كەپێویستە ئاگاداریبین.
 ئەگەر مرۆڤ پلەی گەرمی لەشس نزم بۆیەوە بۆ (1-2 پلەی سەدی)  ئەو كات توشی هەستكردن بەسەرما دەكات.
 خواردن و وەرزش و توڕەبون، هەندێك دەرمان، بێهۆشبون، نەخۆشی، تەمەن، رەگەز، لەهەموویان گرنگتر پلەی گەرمای هەوایە كە كاریگەری هەیە لەسەر بەرز و نزم كردنەوەی گەرمی لەش. 
گەرمی لەش  لەبەرهەمهێنانی ووزەیە كە كاری سوتاندنی خۆراكە لەلەشدا  هۆكاری سەرما بوون دەكرێت بەهۆی یەكێك لەم هۆكارانەوە بێت:

1.كەمی كێشی كەسەكە كە وادەكات بەردەوام هەست بەسەرما بكات، بەهۆی كەمی چەوری لەلەشدا یان نەبوونی كالۆری گەرمی پێویست بە لەش.
2. بوونی غودەی دەرقیە كە كاردەكەن لەسەر سوتاندنی گەرمی لەش، ئەمەش هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی توانای لەش.
3. كەمبونەوەی ماددەی ئاسن لە خوێندا، كەیارمەتیدەری پلەی گەرمی لەشە لەرێگەی هەڵگرتنی ئۆكسجینەوە، ئەم كەبونەوەیە سوڕی خوێن دووچاری گرفت دەكاتەوە، كە هۆكارە بۆ دانانی كۆسپ لەرێگەی گواستنەوەی  خوێن بۆ بەشەكانی لەش و ماسولكەكانی دڵ، ئەمەش هۆكارە بۆ سەرما.
4. كەمی ڤیتامینB12 كە پێویستی لەشە بۆ دروستكردنی خانەكانی لەش، كە هەڵدەستێت بە هەڵگرتنی ئۆكسجین بۆ هەموو بەشەكانی لەش.

سەرچاوە: cmc hospital