باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیركران

کوردستان 19/02/2020

چاودێر
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، باندێكی چوار كەسییان دەستگیركرد، كە زیاتر لە ۵۰ ماتۆڕسكیلیان لەناو شاری سلێمانی دزیوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لەراگەیاندراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، زانیارییان لەسەر چەند تۆمەتبارێك هەبوو كە ماتۆڕسكیلی هاووڵاتیان دەدزن، بۆیە تۆمەتباران خرانە ژێر چاودێری وردەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو" توانرا سێ‌ لەو تۆمەتبارانە لەكاتی دزینی ماتۆڕێكدا دەستگیربكرێن و تۆمەتبارەكەی دیكەش هەر ئەمڕۆ دەستگیركرا و تۆمەتباران لەشێوەی باندێكدا دزییان كردوەو بەپێی دانپێدانانی خۆیان تا ئەمڕۆ زیاتر لە ۵۰ ماتۆڕسكیلیان دزیوە و لەدەرەوەی شاری سلێمانی ماتۆڕ سكیلەكانیان ساغ كردۆتەوە" .
لەراگەیاندراوەكەدا، باسلەوەشكراوە: لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران : (ا،ی، ح) لەدایكبووی ۲۰۰۲، (ش، خ،م) لەدایكبووی ۲۰۰۰، (ش،ب،أ) لەدایكبوی ۲۰۰۲، (د،س،م) لەدایكبوی ۲۰۰4كە سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای سلێمانین بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.