حەسەن ڕۆحانی : بەخۆڕاگریمان ئەمریكا ڕاپێچی دانوستان دەكەین

جیهان 19/02/2020


سەرۆكی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند ئەمریكا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران زۆر كەس و لایەن و سەرۆكی وڵاتانی ڕاسپاردوە تا بكەوێـتە نێوانمانەوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئێمە.
ڕۆحانی ڕاشیگەیاندوە كەئەمریكا پێشبینی ئەوەی نەدەكرد كە ئێران ئەوەندە خۆڕاگر بێـت لەبەردەم سزا ئابوریەكانی بۆیە لەسەرەتاوە دانوستانی ڕەت دەكردەوە ولەخەیاڵی خۆیدا دەیوت ئێران بەرگەی چەند مانگێك دەگرێـت ودەڕوخێت ئیتر پێویست بەدانوستان ناكات.
ڕۆحانی دەشڵێت دوای ئەوەی ئەمریكا بۆی دەركەوت كە ئێران هێزی ئەوەی هەیە بەرەنگاری سزا ئابوریەكانی ئەمركیا ببێتەوە بۆیە ئێستا ناچار بەدانوستان بوەو ئێمە بانگهێشتی مێزی گفتوگۆ دەكات.