پارێزەرانی ئۆجەلان بۆ دیداری ناوبراو داواكارییان پێشكەشكرد

کوردستان 18/02/2020

ئەمڕۆ هەریەك پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و بینینی ئۆجالان، سەردانی داواكاری گشتی بۆریاسان كرد.
پارێزەران لە ٧ی مانگی٨ی ساڵی ڕابردووەوە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، داواكاری پێشكەش دەكەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواكارییەكەیان نەدراوەتەوە.
رۆژی 15ی ئەم مانگەی ساڵوەگەڕی 21 هەمینی دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان بوو لەلایەن توركیاوە بەهاوكاری چەند لایەنێكی دیكەی هەرێمی و نێودەوڵەتی.