كۆڵبەرێك لە كرماشان گیانی لەدەستدا

کوردستان 18/02/2020



كۆڵبەرێك لە نەخۆشخانە لە شاری كرماشان گیانی لەدەستدا.
  ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، یەكێكی دیكە لە كۆڵبەرە بریندارەكانی ناوچەی نەوسود بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە لە كرشامان گیانی لەدەستدا.
 بەهۆی هێرشی هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كۆڵبەرێك كوژرا و 7ی دیكەش برینداربوون‌و دوو كۆڵبەری دیكە لە مەریوان و پیرانشار بریندار بوون و ڕۆژانی ڕابردووش كۆڵبەرێكی دیكەی خەڵكی ماكۆ بریندار ببوو.