لە سلێمانی هەڵمەتی لەنێوبردنی دەرمانی سێكسی دەسپێدەكات

تەندروستی 18/02/2020

لە شاری سلێمانی هەڵمەتی لەنێوبردنی دەرمانە سێكسییەكان دەستپێدەكات.

لەشكر حەمید،سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی  گوتی: تێبینیمانكردبوو لە هەندێك شوێن دەرمانی نایاسایی بۆ زیادكردن و كەمكردنەوەی كێش ‌و دەرمانە سێكسییەكان دەفرۆشرێن.
گوتیشی: ئەمڕۆ لە نۆ شوێن دەستمانگرتووە بەسەر ئەو دەرمانە نایاسایەدا و رێكاری یاسای لەگەڵ خاوەنەكانی گیراوەتە بەر".