بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردران

کوردستان 18/02/2020

لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیدا بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆكی گشتی یەكێتی هەڵبژێردران.
ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی چەندین كۆبونەوەی سازكردووە دوای بەستنی كۆنگرە و توانای پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند بكات و هاوسەرۆكانیش هەڵبژێرێت.
بڕیارە رۆژی پێنج شەممە دواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی بكرێت و دواتر دامەزراوە نوێیەكان كارەكانی خۆیان دەستپێدەكەن.