چەندین كۆمپانیا لەسەر ساختەكاری و خۆدزینەوە لە باج دادگایی دەكرێن

کوردستان 18/02/2020


بەرپرسێكی باڵای باج گوتی: بەهۆی فێڵ و ساختەكاری و تەزویر و خۆدزینەوە لە دانی باج، پارێزەر و بەرپرسانی چەند كۆمپانیایەك دەدرێنە دادگا.
 كەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  بە ڕۆژنامەی (باس)ی گوت، چەند دۆسێیەكی گەندەڵیی تایبەت بە باج هەیە، تەنیا 8 پارێزەری چەند كۆمپانیایەك و چەند ژمێریارێكمان داوەتە دادگا، چونكە ئەوانە فێڵ و ساختەكاری و تەزویریان كردووە.
گوتیشی: ئەو كەسانە، بودجەی ناڕاستی كۆمپانیایان پێشكەش كردووە، پسوولەیان تەزویر كردووە، ئەو كەلوپەل و كاڵایانەی لە گومرگەكان هێنیاویانە مەنەفێستەكانیان تەزویر كردووە، بۆیە هەندێك لەو پارێزەرانە و لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیاكان گیروان و دراونەتە دادگا.