لە سلێمانی نەخۆشی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە

تەندروستی 18/02/2020

بەمەبەستی ئامادەكاری و هەماهەنگی بۆ ڕێگری لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەدیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبونەوەیەك بە بەشداری سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی و بەرێوبەری ئاسایش و خۆپاراستن و فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەرێوەچوو.
لەو كۆبونەوەیەدا باس لەتەواوی ئامادەكارییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا.
دوای كۆبونەوەكە لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوتی: هیچ نەخۆشییەكی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار نەكراوە.