لەچین كۆرۆنا پاشەكشە دەكات
لە چین نەخۆشی كۆرۆنا پاشەكشە دەكات و ئەو كەسانەی گیان لەدەستدەدەن لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا كەمیكردووە.
پێی نوێترین ئاماری كۆرۆنا، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩٣ كەس لە هەرێمی هۆبی گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی مردووان بۆ هەزار و ٨٦٨ كەس بەرزبووەوە بە نەخۆشی كۆرۆنا.
هاوكات لەكۆی ٧٣ هەزارو ٢٤٣ تووشبووی كۆرۆنا، تا ئێستا ٤١ هەزارو ٩٥٧ تووشبوو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.