كۆنگرێسمانێكی ئەمریكا سەردانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

جیهان 18/02/2020


كۆنگرێسمانێكی ئەمریكی بەناوی رالف ئەبراهام و شاندێكی هاوەڵی سەردانی ڕۆژئاوای كوردستانیان كرد و بەوتەی خۆی دەڵێـت مەبەستی سەردانەكەمان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ئەوەیە كە لەنزیكەوە گۆڕانكاری و پێشكەوتنەكانی بەڕێوەبەری خۆسەری بەچاوی خۆمان ببینین.
كۆنگرێسمانەكەو وەفدەكەی لەلایەن هەریەك لەبێریڤان خالید و عەبد حەمید ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری خۆسەری ناوچەكەوە پێشوازیان لێكراو دواتر هەردولا كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا.
ئەبراهام دڵخۆشی خۆی نیشاندا بەرانبەر ئەو پێشكەوتن و گۆڕانكاری ودەسكەوتانەی بەڕێوەبەری خۆسەری كە لەماوەیەكی كەمدا توانیویانە بەدەستی بهێنن و بەڵێنیشیدا كە ئەمانە ی بەچاوی خۆی بینیویەتی لەكۆنگرێسی ئەمریكا وەك خۆی نیشانی بدات و دەنگی ڕۆژئاوا بگەیەنێتە هاوڕێكانی لەكۆنگرێسی ئەمریكا بۆ بەدەست هێنانی پشتیوانی زیاتر بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.