ئەم تیمساحە گلەیی هەیە دەڵێت 4 ساڵە نەیانتوانیوە ئەوتایە ماتۆڕە لەملم بكەنەوە

جیهان 18/02/2020


لەشاری پالوی ئەندەنوزیا 4ساڵە تایەیەكی ماتۆڕ لەملی تیمساحێكی ترسناك كە درێژیەكەی 4 مەترە ئاڵاوەو بەهیچ جۆرێك شارەزایانی ئەو بوارە نەیانتوانیوە تایەكە لەملی بكەنەوە.
بەخێوكەری تیمساحەكەش دەڵێـت زۆر كەس هەوڵیانداوە كە ڕزگاری بكەن بەڵام سەركەوتو نەبون ، ئێستاش پێشبڕكێیەكمان ڕێكخستوە لەسەر ئاستی جیهان بۆ ئەوەی باشترین كەس ئامادەبكەین بۆلێكردنەوەی ئەو تایە ماتۆڕە لەملی تیمساحەكە.
ناوبراو دەشڵێـت ئەم تیمساحە ناوی (بۆس) لەهەرە ترسناكترین جۆری تیمساحەكانی جیهانە هەر لەبەر ئەو هۆكارەشە كە ناتوانرێت ڕزگار بكرێت.