سەرۆكی كۆمپانیای ئەمەزۆن بەتویتێك 10 ملیار دۆلاری بەخشی

جیهان 18/02/2020


سەرۆكی كۆمپانیای ئەمەزۆن جییف بیزۆس بەتویتێك لەتۆڕی كۆمەڵایەتی خۆی ڕایگەیاند كە 10 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بۆ پاراستنی كەش و هەوای هەسارەی زەوی و ڕێگریكردن لەگۆڕانكاریەكانی ژینگەو كەش وهەوای سەر زەوی.
ناوبراو دەشڵێـت هەمو مرۆڤایەتی پێویستە ڕێگری بكات لەگۆڕانكارەیكانی كەش و هەوا و ژینگەی سەر زەوی چونكە ئێمە و هەمو مرۆڤەكان دانیشتوانی سەر ئەم زەوییەین وپێویستە بیپارێزین بۆ نەوەكانی داهاتومان.
بیزۆس دەشڵێـت بەهاوكاری وهەماهەنگی هەموو لایەك دەتوانین زەوی لەو بارودۆخەی ئێستا ڕزگاربكەین و ژینگەیەك و ئاو و هەوایەكی پاكتر بۆ مرۆڤاییەتی دەستەبەر بكەین ، هیوادارم ئەم كارەی من ببێتە دەستپێكێك بۆ كۆمپانیا گەورەكان و بچوكەكان و دامەزراوە نێودەوڵەتیەكان كە بەهەمومان بتوانین ژینگەی سەر زەوی بپارێزین ، هەسارەی زەوی مڵكی هەمومانە وەرن با پێكەوە بیپارێزین.