هێزەكانی سەر بەخەلیفە حەفتەر فڕۆكەخانەی تەرابلوسیان موشەكباران كرد

جیهان 18/02/2020


ئاژانسی سپۆتنیكی ڕوسی ڕایگەیاند هێزەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیا كە لەلایەن خەلیفە حەفتەرەوە سەرپەرشتی دەكرێت ئەمڕۆ فڕۆكە خانەی معتیقەیان لەتەرابلوسی پایتەخت موشەكبارانكرد
بەپێی زانیاریەكانی سپۆتنیك لەئەنجامی موشەكبارانكردنی فڕۆكەخانەكە كاری فڕۆكە خانەكەڕاگیراوەو ئەو گەشتانەشی ڕو لەفڕۆكەخانەی معتیقە دەكەن دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان ، سەرچاوەكە دەشڵێـت تا ئێستا زەرەرو زیانەكانی ئەو بۆردومانە نەزانراوە.