سوپای سوریا چەند ناوچەیەكی دەوروبەری حەڵەبیان كۆنترۆڵ كردەوە

جیهان 18/02/2020


ئاژانسی سانای سوریا ڕایگەیاند لەدوای كۆنترۆڵ كردنەوەی شاری حەڵەب لەلایەن سوپای سوریاوە ئەمڕۆش چەند گوندو ناوچەیەكیان لەدەوروبەری حەڵەب كۆنترۆڵ كردۆتەوە.
بەپێی ئاژانسی سانای سوری، هێزەکانی ڕژێمی سوریا کە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕوسیا بەردەوامن لە پاککردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری حەڵەب، سێ گوندیان لە ڕۆژئاوای حەڵەب ڕزگار کردووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە سوپای ڕژێم پێگەی گروپە چەکدارەکانی سەربە دەوڵەتی تورکی لە ڕیفی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای حەڵەب بە تۆپخانە و ڕۆکێت کردووەتە ئامانج، هەروەها سێ گوندی؛ "بەسەرتون، حور و عەنجارە"ـیان کۆنترۆڵ کردووەتەوە.