دانیمارك سەربازكانی دەگەڕێنێتـەوە بۆ عێراق

جیهان 18/02/2020

 
وەزیری بەرگری دانیمارك ترین برامسن ڕایگەیاند لەدوای دروستبونی گرژی و ئاڵۆزیەكانی عێراق بۆ پاراستنی گیانی سەربازەكانمان بەشێك لەهێزەكانمان ڕەوانەی كوێـت كردبوو ، بەڵام بەهۆی ئاسایی بونەوەی بارودۆخەكە ئێستا بەنیازین هێزەكانمان لەوڵاتی كوێـت بكشێنینەوە بەرەو عێراق و لەبنكەی عەین ئەسەد جێگیریان دەكەین.
جێی باسە دانیمارك بە 130 سەربازەوە لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لەعێراق كاریان پێسپێردراوە، دوابەدوای هێرشەکەی ئێران بۆسەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدی ئەنبار، ژمارەیەک لە هێزەکانی دانیمارکیش هاوشێوەی سەربازانی ئەمریکا دووچاری زیانی مێشک بوون، تا ئێستاش ١٠٩ سەربازی ئەمریکا لەو هێرشە مووشەکیانەدا زیان بەر مێشکیان کەوتووە.