لەدوای نان خواردن ئەم كارانە مەكە

تەندروستی 17/02/2020


چاودێر:
بەشێك لە خەڵك  جۆرێك لەخویان هەیە كە لەدوای ناخواردن ئەنجامی دەدەن، ئەمەش زیان  دەگەیەنێت بەتەندروستیان و  توشی ناڕەحەتی و ئازاریان دەكات، ئەو خووە ناتەندروستانەش كە گرفت بۆ مرۆڤ دروست دەكەن لەدوای نان خواردن  ئەمانەن:

۱- جگەرە كێشان : زۆربەی توێژینەوەكان دەڵێن هۆكاری یارمەتیدەرە بۆ توشبوون بە شێر پەنجە .
۲- میوە خواردن : ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن میوە خواردن كارێكی هەڵەیەو دەبێتە هۆی ئاوسانی گەدە بە هەوا، باشترین كات بۆ میوە خواردن (۱-۲ ) كاتژمێر دوای نان خواردن یان ( ۱ ) كاتژمێر پێش نان خواردن .
۳- چاخواردنەوە : ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن چا خواردنەوە كارێكی هەڵەیە و دەبێتە هۆی زیاد بوونی ترشەڵۆكی گەدە، ئەمەش دەبێتە تێكشكانی پرۆتین و تێكشكانی ئاسن .
٤ - لابردنی پشتێنی سەر كەمەر : ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن لابردنی پشتێنی سەر كەمەر یان شلكردنەوەی كارێكی هەڵەیەو دەبێتە هۆی تێك ئاڵانی ڕیخۆڵەكان .
٥- حەمام كردن : ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن خۆشۆردن كارێكی هەڵەیەو دەبێتە هۆی ناكاراكردنی كرداری هەرس.
٦- خواردن بەڕۆشتنەوە: خواردن بەپێوە یان ڕۆشتنەوە كاركی هەڵەیەو كرداری مژینی خۆراك باش ڕوونادات.
۷- خەوتن : ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن خەوتن هەڵەیەو ئەبێتە هۆی ناكاراكردنی كرداری هەرس و هەوكردنی ڕیخۆڵەكان .