ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا 15 ساڵ زیندانی دەكرێت

عێراق 17/02/2020


دەستەی دەستپاكی عیراق بڵاویكردەوە بەهۆی خەرجكردنی پارە بە شێوەیەكی نایاسایی دەستەی دەستپاكی عیراق ژنەئەندامێكی پێشوتری ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە 15 ساڵ زیندانیكردن سزادا.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكی بڵاویكردەوە تۆمەتبارەكە بودجەی تایبەتی بە بوژانەوەی هەرێمەكانی بۆ كۆمەڵەی چاودێری جەنگاوەران و كۆلێژی دیراساتی ئیسلامی خەرج كردوە كە ئەوەش پێچەوانەی رێنمایەكانی یاسای ژمارە 87ی ساڵی 2004 ی یاسای گرێبەستەكانی حكومەتە سەرباری ئەوەش هیچ بەڵگەیەكیان دەستنەكەوتوە كە ئەو پارەیە رادەستی كۆمەڵەكەو كۆلێژەكە كرابێت.
فەرمانگەی دەستپاكی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە پاش ئەوەی لەلایەن دەستەی سێیەمی دادگای تاوانەكانی نەینەوا بە بەڵگەكاندا چوەنەتەوە بەپشت بەستن بە هەردوو راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی و لقی ووردبینی دادگا كەمتەرخەمی تۆمەتباركەیان بۆ دەركەوتوە لەبەر ئەوە دادگا بریاریدا تۆمەتبارەكە بەغیابی بە گوێرەی یاسای 316 لە یاسای سزاكان ژمارە 111ی ساڵی 1969 بە 15 ساڵ زیندانی كردن سزای دا ودەستیش بەسەر سەرجەم موڵك وداراییدا بگیرێت.