داعش بەپیلانێكی نوێ لەم ناوچەدا بڵاو دەبێتەوە

عێراق 16/02/2020


چاودێر: لەماوەی 40 رۆژدا داعش بەهەموو شێوەیەك هەوڵدەدات لەسنوری پارێزگای دیالەو خورماتوو چەند ناوچەیەكی تر ترس لەناو دڵی خەڵك دروست بكات و كردەوەی جۆراجۆری تیرۆرستی ئەنجام بدات.

عەباس ئەحمەد چالاكوان لەسنوری حەمرین، لەدیالە بە چاودێر"ی وت: داعش ئێستا لەرێگەی چەند مەفرەزەیەكەوە لەسنورەكانی دیالەو سەڵاحەدین و كەركوك بڵاوەیان كردوە.

وتیشی: پیلانی نوێیان داناوەو لەلایەن  شانە نوستووەكانیانەوە هاوكاری دەكرێن و یەكێك لەئامانجەكانیان بەدەسهێنانی پارەیەكی زۆرە بۆ بەهێزكردنی دارایی خۆیان.

رونیشكردەوە: خەڵك دەڕفێنن و دواتر داوای پارەیەكی زۆر دەكەن، یان لەسەر رێگەی هێزە ئەمنیەكان وەك كاری هەمیشەیان بۆمب دەچێنن.

ئاماژەی بەوەشدا: ئەو دۆخە سیاسیە ئاڵۆزەی عیراق هاوكاری سەرەكی داعش بووە.