دەنگ لەسەر کابینەکەی عەللاوی دەدرێت
عێراق 15/02/2020
چاودێر
بە پێی ئەو زانیارییە میدیاییانەی بڵاو کراونەتەوە، محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی کاربەڕێکەری حکومەتی عێراق پێکهێنانی کابینەی تەواو کردووە و بڕیارە بچێتە پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری.
سەلام شەمەرى، ئەندامى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیی سائیرون لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەسەر داواکاریى خۆپیشاندەران و ڕێنماییەکانیی مەرجەعییەتی باڵاى ئایینی، کابینەى نوێی حکومەت لە کەسانی سەربەخۆ و تەکنۆکرات پێک هاتوون و هیچ وەزیرێکی پێشووى تێدا نییە.
دەشڵێت، زۆربەی لایەنەکان لەگەڵیدان، وا بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠، متمانە بە کابینەکە بدرێت.
١ى شوباتی ٢٠٢٠ سهرۆکكۆماری عێراق، محهممهد تۆفیق عهللاوى بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی عێراق ڕاسپارد، بە پێی دەستوور دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا کابینەکەی ڕابگەیەنێت.