جیهان

بەرپرسێكی هەواڵگری ئێران كوژرا

پێش 2 هەفتە


چاودێر: درەنگانی شەوی رابردوو، كوژرانی بەرپرسێكی هەواڵگری ئێران لەهێرشێكی چەكداریدا راگەیەندرا.

سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی شاری عەنبەر ئاباد، رایگەیاندوە:" ئەفسەرێكیان بەپلەی ملازمی یەكەم، بەناوی حەمید رەباحی جێگری دەزگای هەواڵگری ئێران لە شاری عەنبەر ئاباد، دوای روبەڕوبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك چەكدار كوژراوە".

رونیشكراوەتەوە:" رووداوەكە لە گوندی موختار ئاباد بووە".