ئەمریكا دەست بەسەر 150 موشەكی ئێرانیدا دەگرێت

جیهان 13/02/2020


چاودێر: فەرماندەی هێزەكانی دەریایی ئەمریكا، دەست بەسەراگرتنی 150 موشەكی سەربە  كۆماری ئیسلامی ئێران لەدەریایی عەرەب راگەیاند.

لەبەیاننامەیەكدا، فەرماندەی هێزەكانی دەریایی ئەمریكا، بڵاویكردوەتەوە:" توانیویانە دەست بەسەر 150 موشەكی ئێرانی لەناو كەشتیەكدا بگرن".

رونیشكراوەتەوە:" ئەو موشەكانە بەرەو یەمەن  و بۆ حوسیەكان رەوانەكراون و بەشی زۆریان دژە تانكن".