عەفرین .. ماڵە كوردەكان تاڵاندەكرێن و خاوەنەكانیان دەڕفێندرێن

کوردستان 13/02/2020


چاودێر: لەماوەی تەنها سێ رۆژدا شەش هاووڵاتی كورد دەڕفێندرێن و چەند ماڵە كوردێك تاڵان دەكرێن.

هۆزان حەسۆ، چالاكوانی سیاسی لەرۆژئاوای كوردستان تایبەت بە چاودێر" ووتی: هێزە چەكدارەكانی سەربە توركیا،  رۆژانە ئەشكەنجەو ئازاری كوردەكانی عەفرین دەدەن و دەیانڕفێنن و دواتر ماڵەكانیان تاڵان دەكرێن.

وتیشی:  كوردەكانی عەفرین لەژیانێكی سەختدان و بەهەموو شێوەیەك دژایەتی دەكرێن و تەنها لەماوەی سێ رۆژدا شەش هاووڵاتی رفێندراون.

باسی لەوەشكرد: هەروەها 11 ماڵ و دوكان تاڵان كراون.