لەناو خاكی كوردستان پەلاماری سەربازگەیەكی ئەمریكا دەدرێت

کوردستان 13/02/2020


چاودێر: ئەمشەو بەموشەكێك پەلاماری سەربازگەی كەی وانی كەركوك دراوە، كە هێزە ئەمریكاییەكانی تێدان.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بۆ چاودێر" ووتی: موشەكێك ئاڕاستەی سەربازگەی كەی وانی كەركوك كراوە، كە هێزە ئەمنیەكانی تێدان.

وتیشی: هیچ زیانێكی نەبووەو هێزە ئەمریكاییەكان لەئامادەباشیدان.