حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بڵاوکردەوە

کوردستان 13/02/2020

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لێژنە تەکنیکیەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پرۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن بەرێز سەرۆکوەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەش و هەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیکە لە پارێزگای هەلەبجەش دەکرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە کە هەلەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە.


نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

١٣/٢/٢٠٢٠