سبەینێ لەم پارێزگایە پشووە
چاودێر: بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی زۆری سەرماوە سبەینێ پێنج شەممەی كردە پشوو.
لەئاكاداریەكدا، بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك، رایگەیاندوە:" بە هۆی بەفربارینی زۆر و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، هەروەها گرتنی رێگەكانی زۆربەی ناوچەكان، بڕیاریاندا كە دەوامی سبەینێی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن سنووری پارێزگای دهۆك بكرێتە پشوو.