بەوێنە: خواردنگەیەك، بەهۆی مشك و جرجەوە داخرا

ئابوری 12/02/2020

چاودێر
لەلایەن لیژنەی ریستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە و بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بە گشتی و تەندروستی بە تایبەتی، خواردنگەی لازۆنا داخرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی‌ قائیمقامیەتی‌ سلێمانی‌، كە ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاوكراوەتەوە و وێنەیەكی دراوەتە (چاودێر)، لەكاتی سەردانی لیژنەكاندا لەكۆگای ئامادەكردنی خواردەمەنیەكانی خواردنگەی لازۆنا، سەرنج دراوە لە هەبونی پاشەڕۆی ئاژەڵە قرتێنەرەكان (مشك و جرج) و لیژنەكە بە گرتەی ڤیدیۆیی هەبونی ئاژەڵە قرتێنەرەكان لە شوێنەكە پشتڕاست دەكەنەوە.
هاوكات، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە خواردنگەی لازۆنا دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.